AP ١٤٠١ خەرمانان ٣٠ ١٠:٢٣

هێرشی نوێی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

هێرشی نوێی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی ڕایگەیاند کە شەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی دیکە شاری عمادیە لە پارێزگای دهۆکیان کردووەتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە دهۆک ڕایگەیاند کە شەڕکەرەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکەیان لە عمادیە لە پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد: شەڕکەرەکانی تورکیا هەروەها ناوچەگەلێک لە گوندەکانی "کۆدرزی"، "سکێری" و " وادی سیفا" یان کردووەتە ئامانج.

تورکیا چەندین ساڵە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە یەکپارچەیی خاکی عێراقی پێشێل کردووە و دەیکات. ئەنقەرە هەموو ڕۆژێک ناوچە باکوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و ناڕەزایەتیەکانی عێڕاق هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.

News ID 43562

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha